زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە داواكارە لە هاووڵاتیان بۆ كردنەوەی ئاگری نەورۆز تایەو پلاستیك بەكارنەهێنن، هەروەها لەكاتی گەشت و سەیران ژینگەی ناوچەكە بپارێزن.
سیروان شێخ حاجی بەربرسی ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە بە زاری كرمانجی راگەیاند “ وانزیک دەبینەوە لە نەورۆزو وەرزی گهشت و سەیران، داواکارین لە هاووڵاتیان لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز دووربكەونەوە لە سووتاندنی تایهی ئۆتۆمبێل و پلاستیك، هەروەها لە کاتی چوونیان بۆ گەشت و سەیران، ژینگە و ڕووبار و کانیاوەکانی کوردستان بپارێزن و پیسی نەكەن لە پێناو ژینگەیەكی تەندوست و گەشت و سەیران و نەورۆزێکی خۆش بۆ هەموو لایەک.