دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
لەسەر یاریگەی سۆران، شەقڵاوە و رواندز لە قۆناخی 16 ـی جامی کوردستان، کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ چارەگی کۆتایی دەکەن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 2:30 لەسەر یاریگەی سۆران، یانەی رواندز بەمەبەستی زامن کردنی پێگەیی چارەگی کۆتایی بۆ ئیدارەی سۆران پێشوازی لە شەقڵاوە دەکات.
پێش ئەم یارییە رواندز لە گەڕی چواردەی خولی پلەیەک بە هەڵۆ دۆڕا بوو، شەقڵاوەش لەگەڵ ئاکرێ یەکسان ببوو.
رواندز، یاریی رابردوو لە زانکۆی جیهانی بردەوە و شەقڵاوە بەسەر پشتی خەڵاتی پێنجوێن پەڕیەوە ئەم قۆناخە.
براوەی ئەم یارییە لە قۆناخی چارەگی کۆتایی رووبەڕووی یانەی هەندرێن دەبێتەوە.