زاری كرمانجی – سیدەكان:
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای سیدەكان، رایدەگەینێت، كۆی گشتی بارا بارینی ئەمساڵ لە سەنتەری سیدەكان لە ماوەی ئەمساڵدا، گەیشتە 332 ملم و 44 سم بەفر، ئەمە لە كاتێكدایە، لە دەرەوەی شار و گوندەكانی دەورووبەر، بەفرێكی زۆر زیاتر باریووە.
عەبدوڵڕەحمان مستەفا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سیدەكان، ئاشكراشی كرد:” ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە، 451 ملم باران و 60 سم بەفر لە سەنتەری سیدەكان باریبوو، هەرچەندە رێژەی باران و بەفری ئەمساڵ بە بەراورد بە پارساڵ كەمترە، بەڵام هێشتا كاتی دابارین زۆری ماوە و دووریشین لە دروست بوونی وشكەساڵی”.

































































