پشتیوان كەریم – سۆران:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوا شەممە بەهای دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهاتووە هەریەك لە دۆلارو تمەن رۆژ بەرۆژ گۆرانكاری گەورەو خێرایان بەسەردادێت .”
نرخی دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەیە:
100 دۆلار بە 168,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن 480 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بە لیرەی توركی 1881 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 یۆرۆ بە 108,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بە 123 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بە 8,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بە 3,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.