ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ هونەرمەند حەمە زیرەک کرد...
محەمەد ئامۆکەیی - زاری کرمانجی عەقید شەماڵ دێواری، گووتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پۆلیسی سۆران...
خوێندکارانی پۆلی 12ـی وێژەیی و بەشێک لە مامۆستایانی وانەی بیرکاری، گومان دەخەنە سەر دروستیی بەشێک لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی گشتیی وانەی بیرکاری؛ لە بەرامبەردا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکاندا نەبووە. پاش بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12ـی وێژەیی کە باسیان لەوە دەکرد پرسیارێکی وانەی بیرکاری لە دەرەوەی پڕۆگرام بووە و هی پۆلی 11 بووە، هاوکات لەگەڵ تێبینیی مامۆستایانی وانەی بیرکاریی پۆلی 9ـی بنەڕەتی (سیستەمی ئینگلیزی) لەسەر بوونی هەڵەی رێنووسی لە پرسیارەکاندا، تۆڕی میدیایی رووداو بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد. دکتۆر سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رەتیکردەوە چاوخشاندنەوە یان گۆڕانکاری لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی بیرکاریی پۆلی 12ـی وێژەییدا بکرێت. سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان بە رووداوی گوت: "لەلای ئێمە شتی وا رووینەداوە. پرسیارەکان لەسەر بنەمای پڕۆگرام و کتێبەکە دادەنرێن و هیچ پرسیارێکی پۆلی 11ی تێدا نییە." سەبارەت بە پرسیارەکانی وانەی بیرکاریی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە سیستەمی ئینگلیزی، کە دەگوترێت لە پرسیاری ژمارە 35ی گرووپی Aدا هەڵە هەبووە، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان رایگەیاند: "هەفتەیەک بەسەر تاقیکردنەوەی بیرکاریدا تێپەڕیوە و هیچ کەسێک ئاگاداری نەکردووینەتەوە. لەوانەیە خوێندکارێک یان باوکێک لە پرسیارەکە تێنەگەیشتبێت، چونکە باوەڕ ناکەم مامۆستایەکی پسپۆڕ و پڕۆفیشناڵ لە داڕشتنی پرسیارەکاندا هەڵە بکات."
لە مانگی حەوتدا چەند رۆژێك لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەك پشووی دیاری كراوە، بەڵام سەرجەم رۆژەكان تەواوی فەرمانبەران ناگرێتەوە. بەپێی...
ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی میریی لە هەرێمی كوردستان و عێراق گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، ئێستە بۆ گۆڕینی تابلۆكانیان پرۆسەكە دەستی پێ كردووە....
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەم 10 ڕۆژەی سەرەتای مانگی حەوتدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە ئاستێكی جێگیردا دەبێت، پاشان شەپۆلی گەرمای بەتین...
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا کرد ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک بارزانی...
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی تەممووزی 2026، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ساز کرد و داوایان لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ...
دوو پەرلەمانتاری کوردستان لە فراكسیۆنی رەوتی هەڵوێست، سکاڵایەکی فەرمیان لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دژی عەلی حەمەساڵح بریاردەری رەوتەكە تۆمار...
لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای بودجەی بەرگریی ئەمەریکای بۆ ساڵی ٢٠٢٧ پەسەند کرد و تیایدا باس لەوە کراوە کە...
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.