دوابەدوای هێرشی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر چەند شوێنێكی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە بە فەرمی ڕایگەیاند'' ئێران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی...
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت: "تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن." قالیباف راشیگەیاند: "گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بۆ بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر بەیرووت، بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەو رژێمە لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانجی رەوای هێرشەکانمان."ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی حوزێرانی 2026، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحییە لە باشووری بەیرووت، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هۆشداری دایە ئەمریکا و ئیسرائیل. محەمەدباقر قالیباف رایگەیاند: "نە پابەندی ئاگربەستن، نە بڕوایان بە گفتوگۆ هەیە، و بە گەمارۆی دەریایی و پێشێلکردنی رێککەوتنەکانی پەیوەست بە لوبنان نیشانیاندا کە تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن." قالیباف گوتی: "گەمارۆی دەریایی سەر گەلی ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ رژێمی زایۆنی، بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەو رژێمە لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانجی رەوای هێرشەکانمان." قالیباف روونیشی کردەوە: "دەستی هێزە چەکدارەکانمان وەکو هەمیشە کراوەیە." سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ ناوچەی زاحیەی لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان بە خەستی بۆردوومان کرد و رایگەیاند، دوو مووشەک کە لە لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژرابوون، خراونەتە خوارەوە. نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپا "بنکەیەکی فەرماندەیی چەکدارانی لە باشووری بەیرووت کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی حیزبوڵڵا بۆسەر خاکی ئیسرائیل." باشووری بەیرووت، کە پێگەی سەرەکیی حیزبوڵڵایە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە تەنیا دووجار بۆردوومان کرابوو، بەڵام هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل، جارێکی دیکە گرژییەکانی هەردوو لایەنی گەیاندەوە لووتکە.
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : میدیایییەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی ورد لە كەرتی غەززە محەممەد عوسمان یاسین،...
زاری كرمانجی : ئەمریكا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی سیستمەكانی دژە درۆن (فڕۆكەی بێفڕۆكەوان) بە بەهای یەك ملیار و ٩٨٠ ملیۆن...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 6ـى 6ـى 2026 ڕایگەیاند "ڕۆژی هەینی بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان...
ئهمرۆ ههینی، نووسینگهی موجتهبا خامهنهیی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاویكردهوه، بڕیاری لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزا بۆ دوو هەزار زیندانی دەرچووه کە...
ئهمڕۆ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە بانگەوازی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا کرد بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی : ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداریی دەدات لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی جەنگ، ئێران مەیدانی جەنگەكە بۆ...
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی: سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە لە وەڵامی هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا،...
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە بەرپەرچی هێرشێکی نوێی ئاسمانی بدەنەوە و 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی ئێرانی لە...
دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.