لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دووپات دەکەینەوە.
بە ڕێزەوە قوربانییانی توندوتیژی بهبير دههێنينهوه و جەخت دەکەینەوە کە دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریی یاسا، دادوەری و ڕێگریکردنی یەکجارەکی لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت.
پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندە بە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا. لەم پێناوەشدا لە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیا و گەنجان بەردەوام دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و ناتوندوتیژی.
سڵاو و پێزانین بۆ هەموو ئەو ئافرەت و چالاکوان و داکۆکیکارانەی لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن. با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کە دوور بێت لە هەموو جۆرە توندوتیژی و ترس و جیاکارییەک.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/25

































































