مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە پارێزگای ئۆردوی باكووری توركیا، دوو هاوسەر بە ناوەكانی ئامینە ساری (٩٣ ساڵ) و محەممەد ساری (٩٢ ساڵ) كە دانیشتووی قەزای ئونییەن و خاوەنی پێنج منداڵن، دوای جیابوونەوەیەك كە نزیكەی 20 ساڵی خایاند، بڕیاریان دا جارێكی دیكە پەیمانی هاوسەرگیری نوێ بكەنەوە.
دووبارە هاوسەرگیریكردنەوەی ئەم دوو هاوسەرە لەسەر خواستی خۆیان بووە و ڕێوڕەسمەكە لە باخچەی فەرمانگەی هاوسەرگیریی سەر بە شارەوانیی ئونییە بەڕێوە چوو، كە تێیدا هەر دوو هاوسەر جارێكی تر لەسەر مێزی مارەبڕین دانیشتنەوە.
گرێبەستی هاوسەرگیرییەكە لەلایەن حوسێن تاڤلی، سەرۆكی شارەوانیی ئونییەوە ئەنجام درا و هەریەك لە كەمال یڵدز، قایمقامی قەزاكە و حەوا چەتینكایا، موختاری گەڕەك وەك شایەتحاڵ لە ڕێوڕەسمەكەدا ئامادە بوون.
































































