محەممەد مەحموود- سۆران:
دوای ئەوەی دوێنێ چەند تانکەرێکی نەوت گەیشتنە خەزانەکانی هەولێرو ئەمڕۆش دەست بەدابەشکردنی کرا، له سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش یەکەم شوێن کە ئەو نەوتەی لێ دابەش دەکرێت سنووری قەزای چۆمانە بەو پێیەی ساردترین شوێنی کوردستانه.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ دوو تانکەری نەوت گەیشتوون بۆ سنووری چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران، دەستکراوە بەدابەشکردنی نەوت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش بڵاویکردەوە ” لە پارێزگای هەولێر دەستکرا بەدابەشکردنی نەوتی سپی لەناحیەی هەریرو باسرمەو ناحیەی بالیسان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لە قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران دەست بەدابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.





























































