مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لقی یازدەیەمی دیوانی باڵای ئێران سزای بەندكردن، قامچی و پێ بژاردنی پارەی بۆ ( ئەمیر عەلی و عیماد زاكەری فەرد ) دوو برای چالاكی مەدەنیی خەڵكی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” پەسەند كرد .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ” ئەمیرعەلی بە 35 ساڵ بەندكردن و 70 قامچی و 6 ملیار و 250 ملیۆن ڕیاڵ پێ بژاردن، هەروەها عیماد بە 33 ساڵ بەندكردن و 70 قامچی و 6 ملیار و 250 ملیۆن ڕیاڵ پێ بژاردن، محەممەد یش بە 1 ساڵ بەندكردن و 55 قامچی و 90 ملیۆن ڕیاڵ پێ بژاردن، سزا دراون.”
هەر وەكوو لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “تۆمەتەكانی ئەو سێ برایە (كۆبوونەوە و دانیشتن بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ، سووكایەتیكردن بە ڕێبەری و پیرۆزییەكان، پڕوپاگەندە دژ بە نیزام، و ڕاگرتنی چەكی نایاسایی”.
































































