زاری كرمانجی
چەند ڕۆژێکە لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق باسی ئەوە دەکەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممەی دەرکردووە و لە سەرەتای ساڵی 2027 جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ 4ی 11ی 2026 ڕاگەیاندنی ئەمینداریهتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: “هەڵوەشانەوەی پشووی ڕۆژی شەممە ڕاست نیە و ئەم دەنگۆیە ڕەت دەکەینەوە.”
جەختی کردووەتەوە هەینی و شەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومی وەکو پشووی فەرمی بەردەوام دەبێت.
دوێنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوی کردەوە: “هیچ شتێکی فەرمی بۆ هەڵوەشانەوەی پشووی شەممە بۆمان نەهاتووە و ئەو بابەتە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە و ئێمەش پێشنیازی لەم جۆرەمان نەکردووە.”

































































