زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومولەرزەزانی كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە: “ئەمڕۆ سێ شەممە 04-11-2027 کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت , لە دوای نیوەرۆ بۆ کاتەکانی ئێوارەدا، سنووری باشووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سلێمانی و باشووری پارێزگای کەرکوک نمە بارانی دەبێت، لە ئێوارەدا، لە ئێوارە و شەودا ئەگەری باران بارین لەسەر سنووری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند (5 – 20) کم/لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 9– 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بە راوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سبەی چوار شەممە 05– 11 -2026
کەش/ کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە سەر ناوچەکەمان کەمێک زیاد دەکات. بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین هەندێ جار زیاد دەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. باران بارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران زیاتر دەبێت بەراوورد بە ناوچەکاندا تردا، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ -مامناوەند (5 – 20) کم/لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 9 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزمتر دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نزمتر دەبێت بە ( 3 – 4) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

































































