مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان تووشی جەمسەرگیری و بەسەر دوو كوتلەی لایەنگر و دژبەر دابەشبوونە، بە تایبەت لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی حكومەت لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.
ناكۆكییەكان لەسەر توانای زەیدی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، ڕێگریكردن لە سیاسەتەكانی لەبارەی چەك داماڵینی میلیشیاكان ، گەشتە دەرەكییەكانی بەتایبەت بۆ سووریا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، لەگەڵ ململانێ لەسەر پۆستە حكومییەكان سەریان هەڵداوە. سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە زەیدی ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە هەوڵەكانی هەندێك لە لایەنەكان بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی و ئەو گوشارانەی دەخرێنە سەری.
لە بەرامبەردا، حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ڕایگەیاندووە كە عەلی زەیدی هەڵبژاردەی ئەوانە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارە لە داڕشتنی سیاسەتە گشتییەكانی حكومەت و سەرۆكوەزیرانیش تەنیا ئەركی جێبەجێكردنیانی لە ئەستۆدایە.

































































