د. حەسیب ئەدیب زاخۆی*
نیشتمان بە خاک و بەرد دروست نابێت، بە مرۆڤی بوێر و نیشتمانپەروەر دروست دەبێت.
ئەو کەسانەی گیانی خۆیان دەکەنە قەڵغان بۆ پاراستنی خاک و نامووسی گەلەکەمان، ئەوان شایەنی ستایش و ڕێزن، نەک گومان و دەستگیرکردن.
ڕێزگرتن لە قارەمان، ڕێزگرتنە لە خۆمان، لە مێژوومان، لە داهاتووی منداڵەکانمان. کاتێک قارەمانێک دەستگیر دەکرێت، هیوای گەلێک دەستگیر دەکرێت. و کاتێک ڕێزی لێ دەگیرێت، شکۆی نەتەوەیەک بەرز دەبێتەوە.
با فێربین جیاوازی بکەین لە نێوان تاوانبار و قارەماندا. تاوانبار سزای دەوێت، بەڵام قارەمان پێویستی بە پاڵپشتی و ستایشە.
نیشتمان ئاوەدان نابێتەوە تا قارەمانەکانی لە زینداندا بن، بەڵکو بە ئازادی و ڕێزگرتنیان ئاوەدان دەبێتەوە.
*ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکاری ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا

































































