زاری کرمانجی
بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاککردنەوە و نوێکردنەوەی ڕێگاوبانەکان لە لایەن کۆماری تورکیاوە، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، لە لایەن تورکیاوە، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ڕایگەیاند:” ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەینەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەدا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ڕایگەیاند:” ئەم ڕێکارە بە داوای دەروازەی دەرەجیکی کۆماری تورکیا و بەهۆی بەردەوامبوونی کاری چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان لە لایەن ئەوانەوە جێبەجێ دەکرێت؛ لە هەمان کاتدا، هەموو کار و چالاکییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، هاتوچۆ و گەشتکردن لە دەروازەکەدا بە شێوەی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە.
داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەین بەرنامە و وادەی گەشتەکانی خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە بگونجێنن و گەشتەکانیان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دابنێن.

































































