محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانیان کردووه، لەو ژمارەیەش بەشێکی نەخۆشەکان له نەخۆشخانەکان خەوێندراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
ئامارەکە بەو جۆرەیە لە ساڵی ٢٠٢٣٫ ژمارەی نەخۆش و سەردانیکەران بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران ، پێکدێت له ٩١ هەزار و ٣٧٤ کەس لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٥٠ کە س، خەوێندراون، ساڵی ٢٠٢٤ ئامارەکە بەرزتر بۆتەوە بۆ ٣٩٢ هەزار و ٦٢٨ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووه لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٤٥٣کەس خەوێندراون، هەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ساڵی ٢٠٢٥ ئامارەکە زیاتربووە بۆ ٤٠٨هەزار و ٢٤٠ کەس لەو ئامارەش ٢٩ هەزارو ٢٦١ کەس خەوێندراون”.
لە دە مانگی ئەمساڵ ٣٢٠هەزارو ٧٣٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران یان کردووە لەو ژمارەیەش ٢٢ هەزارو ٤٩٩ کەس خەوێندراون.
کۆی گشتی نەخۆش و سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سێ ساڵی ڕابردوو و دەمانگی ئەمساڵ پێک دێت له ١ ملیۆن و ٢١٢هەزارو ٩٧٧ کەس.

































































