زاری كرمانجی :
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بانكی ناوەندی، لە ئەمڕۆوە ڕێكار و مكانیكی نوێی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی عێراق چووە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕێنماییە نوێیەكان، بڕی دۆلاری تەرخانكراو بۆ هەر گەشتیارێك بۆ ٣,٥٠٠ دۆلار دياريكراوه.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم بڕە نوێیەی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی لە ناوخۆی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكاندا ڕادەستی گەشتیاران دەكرێت.
ئەو فڕۆكەخانانەی لە ئێستادا بڕیارەكەیان تێدا جێبەجێ دەكرێت بریتین لە( فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە.)
سەرەڕای چوونە بواری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لە فڕۆكەخانەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەم بڕیارە تاوەكو ئێستا فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەولێر و سلێمانی نەگرتووەتەوە و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لە شایستەی ئەو ئاسانكارییە بێبەشن.

































































