زاری کرمانجی
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق، تەرخانكردنی دارایی بۆ تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی مووچەی هاوەڵی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە خشتەكانی بودجەدا رادەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكە مووچەی چاودێر لە 170 هەزارەوە بۆ 250 هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە.
محەمەد مووسەوی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی خشتەكانی بودجەی وەزارەتەكەیاندا، گوژمەی دارایی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتیانە جێگیركراوە كە شایستەی هاوكارییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتین، ئەوانەی لێكۆڵینەوەی كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە و سەلمێنراوە كە لەژێر هێڵی هەژاریدان.
لە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە مووچەی چاودێری خێزان ڕاگیراوە و تەنها مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت دابەش دەکرێت، کە ئەوانیش لە 100 تا 150 هەزار دینارە و هێشتا هاوتای بەغدا نەکراوە.


































































