ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا باڵاترین خەڵاتی ڕێزلێنان بە شێوەیەکی فەرمی بەخشرایە ئەحمەدی خانی شاعیر و زانا و فەیلەسووفی مەزنی کورد وەک پێزانینێک بۆ پێگە و بەرهەمە نەمرەکەی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگدا
بەپێی ماڵپەڕی : sondakika ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناوی براوەکانی خەڵاتی گەورەی ڕۆشنبیری و هونەری سەرۆکایەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند، باڵاترین خەڵاتی ڕێزلێنان بە شێوەیەکی فەرمی بەخشرایە ئەحمەدی خانی شاعیر و زانا و فەیلەسووفی مەزنی کورد وەک پێزانینێکی قووڵ بۆ پێگەی بێوێنە و بەرهەمە نەمرەکەی مەم و زین کە بووەتە ستوونێکی سەرەکی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا، هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی ڕاگەیاندنی ناوەکاندا جەختی لە گرنگیی بەهادان بەو کەسایەتییە مەزنەکانی کردەوە کە شوێنەپەنجەیان لە میراتی کولتووری و فکریدا دیارە.
































































