زاری كرمانجی:
لە ٢٧ـی ئەیلوولی ١٨٢٥، لە بەریتانیا، یەكێك لە گرنگترین ڕووداوەكانی مێژووی تەكنەلۆژی ڕوویدا؛ یەكەم شەمەندەفەری گشتی بە هێزی هەڵم دەستی بە كار كرد. ئەم شەمەندەفەرە بە ناوی Locomotion No. 1 ناسرا بوو و لەلایەن ئەندازیار جۆرج ستێڤنسنەوە دروست كرابوو.
بەپێی زانیارییە مێژووییەكانی ماڵپەڕی Historic England، شەمەندەفەرەكە لەسەر هێڵی Stockton and Darlington لە ئینگلتەرا بەكارهات و گواستنەوەی كاڵا و گەشتیاری خێراتر كردەوە. ئەم ڕووداوە توانای هێزی هەڵمی لە گواستنەوەدا سەلماند و دەرفەتی نوێی بۆ بازرگانی و پیشەسازی دروست كرد.
پێش ئەم داهێنانە، گواستنەوەی كاڵا بە شێوەیەكی هێواش و بە زەحمەت بە ئەسپ و گالیسكە ئەنجام دەدرا. بەڵام شەمەندەفەرەكان گۆڕانكارییەكی گەورەیان لەم بوارەدا دروست كرد و دواتر بوونە بنەمای پەرەسەندنی تۆڕی گواستنەوەی نوێ لە جیهاندا.

































































