نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: لە وەزارەتی بازرگانیی فیدڕاڵەوە فەرمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵمان بۆ هاتووە، بڕیارە لە سبەی 1ی 11وە دەست بە دابەشكردنی لیست بكرێت و پارە لە بریکارەکان وەربگیرێت، پاشان بە چەند ڕۆژێ دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەم دەكرێت و دەگاتە دەستی هاووڵاتییان
ئاشکراشی کرد، بەشی حەوتەمی خۆراک پێکهاتووە لە:
* سێ کیلۆ برنج
* یەک کیلۆ شەکر
* 400 گرام دۆشاو
* نیوکیلۆ نیسک
* نیوکیلۆ ئاری نۆک
* یەک لیتر زەیت
نەوزاد شێخ کامیل ڕوونی کردەوە، بەشەخۆراکی شەشەم گەیشتووەتە لای هەموو بریکارەکان، تەنیا برنج و دۆشاوی تەماتەی لەگەڵ نەبووە، ئەویش ڕۆژانە بەشێک دەگات و دەدرێته بریکارەکان.

































































