محەممەد مەحموود- سۆران :
کارەکانی دروستکردنی کارتی سووتەمەنی بۆ دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قۆناغی کۆتاییدایە و بریکارەکانی خۆراکیش داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بەزوورین کات سەردانیان بکەن بۆ بردنی کۆپی کارتی نیشتمانی و 5 هەزار 500 دینار.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دەستکراوە بە دروستکردنی کارتی سووتەمەنی بۆ دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەش بەپێی ئەو لیستەی لای بریکارەکانی خۆراک هەیە، کارتەکە تایبەتە بە سووتەمەنی وەک ، نەوت، غاز، بەنزین
ئەمیر سەلیم، گوتیشی ” بۆ بابەتی بەنزین هەوڵدەدەین بەپێی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل بێت نەک لە ڕێگەی ئەو کارتەوە
. کارتەکەش بۆ ماوەی نزیکەی 10ساڵ بەکاردێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ بردنی کۆپی کارتی نیشتمانی و بڕە پارەی دیاریکراوه کە 5 هەزار و 500دینارە.
































































