ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧ەوە یارمەتییە مانگانەکانی زیاتر لە ٧٢ ملیۆن بەساڵاچوو و خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ڕێژەی ٣.٦٪ بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێک تێکڕای مووچەی مانگانەی خانەنشینان نزیکەی ٧٥ دۆلار زیاد دەکات و دەگاتە ٢,١٧٠ دۆلار، کە ئەمەش گەورەترین پێداچوونەوەی تێچووی گوزەرانە لە دوای ساڵی ٢٠٢٣وە.
بەپێی هەواڵێکی CNN ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پشتیوانییە داراییەکانی ڕاگەیاند و بڕیاریدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧ هاوکارییە مانگانەکانی بەساڵاچووان و سوودمەندانی سیستەمەکە بە ڕێژەی ٣.٦٪ بەرز ببێتەوە کە ئەمەش بە گەورەترین پێداچوونەوەی تێچووی گوزەران لە دوای ساڵی ٢٠٢٣ دادەنرێت.
هەروەها؛ تەواوی خانەنشینان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ژمارەیان نزیكەی ٧٢ ملیۆن کەسە مانگانە نزیكەی ٧٥ دۆلاری دیکە دەچێتە سەر مووچەکانیان و تێکڕای داھاتیان دەگاتە ٢١٧٠ دۆلار هاوکات ٧.٣ ملیۆن کەسی خاوەن داھاتی کەم کە پشت بە هاوکارییە تەواوکەرەکان دەبەستن بە هەمان ڕێژە لەم بەرزبوونەوەیە سوودمەند دەبن.
































































