شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
شوێنەوارناسان ئاشکرایانکرد کەشتییەکی نوقمبوو لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزیوەتەوە، لەنزیک دوورگەی کەکۆڤا لە پارێزگای ئەنتالیا، کە پێیان وایە کۆنترین کەشتی نوقمبووی ناسراوە لە جیهاندا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ، خەمڵاندنەکان ئەوە دەردەخەن کە کەشتییەکە لە ڕۆسۆسی کۆنەوە کە دەکەوێتە پارێزگای هاتای ئێستاوە ڕۆشتووە و بارەکانی لە چەند ناوەندێکی بەرهەمهێنانی قاپی لەگڵ دروستکراو (سۆفال) لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست کۆکردووەتەوە.
ئەم هەمەچەشنییە جۆری ئەو کەلوپەلانەی نانخواردن نیشان دەدات کە چینە دەوڵەمەندەکان لەو سەردەمەدا بەکاریان دەهێنا.
شێوازی هەڵگرتنی دەفرەکان لەناو سندوقی داردا یارمەتیدەر بووە بۆ پاراستنی ژمارەیەکی بەرچاویان. بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شکاندنی قاپەکان لە کاتی گەشتەکەدا، گڵ لە نێوان قاپەکاندا دانراوە.
هەروەها شوێنەوارناسان دراویان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زایین، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دیاریکردنی ئەگەری وادەی دوایین گەشتی کەشتییەکە.


































































