زاری كرمانجی
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 دەهێندرێت .
وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی هەریەك فەرماندەی دەڤەری یەك و دووی پێشمەرگە، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن .
لە ڕۆژی یەكشەممە 11ـی تشرینی یەكەم دەستی بەداشەكردنی مووچە كرد و لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشكراوە و ئەمڕۆ كۆتایی پێدێت.


































































