مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد واشنتن لە بەئامانجگرتنی سەركردایەتیی ئێراندا ڕادەی پێویستی تێ پەڕاندووە و دەبوو لە ئاستی یەكەم یان دووەمی پەرەسەندنی جەنگەكەدا بوەستێت.
ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە جەنگی (ئەمەریكی – ئیسرائیلی) بۆ سەر ئێران چووەتە هەشتەمین مانگی خۆیەوە. بەپێی ڕاپۆرتەكانی میدیای ئەمەریكی، لە قۆناغی دەستپێكی هێرشەكاندا 49 سەركردەی باڵای ئێران (لە نێویاندا عەلی خامنەیی و فەرماندە سەربازییە دیارەكان) كوژراون.
هاوكات تۆڕی “ئەی بی سی نیووز” بڵاوی كردەوە كە دوای هەڵوەشاندنەوەی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی 60 ڕۆژەی نێوانیان، ترەمپ هەڕەشەكانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی جەنگەكە دواخستووە، تاوەكوو دەرفەت بداتە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ ئاساییكردنەوەی ڕەوشەكە و ڕێگەگرتن لە داخرانی گەرووی هورمز.

































































