مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئۆكرانیا لە وەڵامی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سەبارەت بە پێویستیی گۆڕینی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیا جەخت دەكاتەوە كە چارەنووسی سەرۆك تەنیا بە دەست گەلی ئۆكرانیایە.
ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی (ئێكس) رایگەیاند “سەرۆك زێلێنسكی سەركردایەتیی نەتەوەكەمان دەكات لە قۆناغێكی هەستیاری جەنگدا، شەڕێك بۆ سەربەخۆیی، ئازادی و كەرامەت. ئەو خاوەنی پشتیوانییەكی بەهێزی گەلی ئۆكرانیایە و تەنیا ئەوانیش مافی ئەوەیان هەیە بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدەن.”
سیبیها ئاماژەی بەوەش كرد، لێدوانە دەرەكییەكان تەنیا ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەكەنەوە كە زێلێنسكی كارەكانی بە دروستی جێبەجێ كردووە و شایەنی هەموو پشتگیرییەكن.
ئەم كاردانەوەیەی كیێڤ دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو “كاتی ئەوە هاتووە ئۆكرانیا سەرۆكێكی نوێی هەبێت كە بتوانێت ڕێككەوتنێك ئەنجام بدات، چونكە زێلێنسكی نەیتوانیوە كۆتایی بەو شەڕە بهێنێت.”
ترەمپ لە درێژەی لێدوانەكەیدا هۆشداری دا و وتی: “ئێوە نزیكەی سی لە سەدی خاكی وڵاتەكەتان لەدەستداوە و زیانێكی مرۆیی گەورە ڕووی داوە، ئەمەش شەڕێك بوو كە هەرگیز نەدەبوو دەست پێبكات.”

































































