بەپێی ئاگادارییەک لە بانکی بازرگانیی عێراقی TBI بانکەکە مووچەخۆران لەبارەی فێڵکردن و بردنی مووچەی مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە.
بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) دەڵێت: “پەیج و ئەکاونتی ساختە کە خۆیان بە ناوی بانک دەناسێنن و لە ڕێگەی واتسئاپەوە داوای زانیاریی بانکی و وێنەی کارتی بانکی دەکەن بە بیانووی چالاکردنی کارت، یان پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران.”
بانکەکە جەخت دەکاتەوە، ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەو پەیج و بڵاوکراوانەوە نییە.
هاوكات ئهو بانكه مووچەخۆرانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ پاراستنی هەژمارەکانیان و کارتەکانیان، “دەبێت پابەندی ئەو ڕێنوێنییانە بن:
- وێنەی کارتی بانکی و زانیاریی کەسیی خۆتان بۆ هیچ لایەنێک مەنێرن.
- بانک هەرگیز داوای کۆدی OTP یان ژمارەی نهێنیی کارتەکەتان لێ ناکات.

































































