زاری كرمانجی-سۆران
بە چاودێری بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسانی لیژنەی ناوچەکان، ئەمڕۆ ئێوارە لە شاری سۆران، یاریی کۆتایی خولی تۆپی پێی لقی ١٠ و لیژنە ناوچەکانی سنووری لق بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بەبۆنەی یادی (١٦)ـی ئاب سازدرابوو و تیمەکانی لیژنە ناوچەکانی سنووری لق بەشدارییان تێدا کرد”.
لە یاریی کۆتایی خولەکەدا، تیمی لیژنەی ناوچەی سیدەکان بەسەر تیمی لیژنەی ناوچەی خەلیفاندا سەرکەوت و بە پاڵەوانی خولەکە گەیشت”.
لە کۆتایی یارییەکەدا، جام و خەڵات بەسەر سەركەوتووانی خولەكە دابەشکرا.

































































