ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە ناوچە دوورەدەستەکانی جیهاندا کە سەرچاوە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردنی بریندار و هێنانەوەسەرخۆی نەخۆشە دژوارەکان زۆر کەم و سنووردار بوون پزیشکەکان ناچار بوون پەنا بۆ ڕێکاری ئیمپرۆڤیزەکراو ببەن.
بەپێی ماڵپەڕی : sciencedirect.com لە ساڵانی ٥٠ و سەرووتر لە حاڵەتی کەم وێنەی دوورگەکانی سلێماندا کە کەوتۆتە باشووری ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی پاپوا گینیی نوێدایە و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیایە، ئەوکات کاتێک سەربازانی شەر بریندار ئەبوون و پێویستیان بە چارەسەر بوو و هیچ چارەسەرێکی پزیشکیش بەردەست نەبووە بۆیە ئەوانەی چارەسەری نەخۆشەکانی ئەو سەردەمەیان کردووە ئاوی گوێزی هیندیان بەکارهێناوە لە جیاتی بەکارهێنانی موغەزی، کە بە سەرکەوتوویی بۆ نەخۆشێک بەکارهێنرا بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی پزیشکی لەو ناوچەیەدا بەردەست نەبوو.
توێژینەوە و شیکارییە تاقیگەیییەکان دەریانخستووە کە ئاوی گوێزی هیندی لەبەر پاکی و خاوەنی خاوێنیەکی زۆر بەرزە هەروەها بەهۆی هەبونی ئەلیکترۆلایت، بۆیە لە حاڵەتی نائاسایی و نەبوونی شلەی پزیشکیدا توانراوە وەک جێگرەوەیەکی کاتی سوودی لێ وەربگیرێت.

































































