مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین چیتر پەیوەندی بە پچڕانی هاتوچۆی نەوتهەڵگرەكان لە تەنگەی هورمزەوە نییە، بەڵكو هۆكاری سەرەكی كێشەكانی پاڵاوتنی نەوتە لەوانە (هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا) و كەمبوونەوەی توانای پاڵاوتن لەناوخۆی ئەمەریكادا.
جەختی لەوەش كردەوە كە پاڵاوگەكانی ڕووسیا لەلایەن ئۆكرانیاوە دەتەقێنرێنەوە و پاڵاوگەكانی ئەمەریكاش لە ویلایەتە شینەكان (كە مەبەستی لەو ویلایەتانەی لە ژێر كۆنترۆڵی دیموكراتەكان دان وەك كالیفۆرنیا لەلایەن دیموكراتەكانەوە) خەریكە دادەخرێن.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز دوێنێ دووشەممە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە كە گواستنەوەی نەوت لە كۆتایی مانگی نۆ بە تێكڕا گەیشتووەتە نزیكەی 14 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاو كە نزیكەی لەسەدا 80ـی ئاستی پێش جەنگە.
هەروەها ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە هەناردەكردنی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەندێ لە ڕۆژەكانی مانگی نۆدا ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاندووە.

































































