مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، ڕووسیای تۆمەتبار كرد بەوەی لە ڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بازرگانیی توركیا لە دەریای ڕەشدا كە گەنمەشامی دەگواستەوە. لە لایەكی ترەوە، وەزارەتی ناوخۆی ڕۆمانیا ڕایگەیاند تیمەكانی فریاگوزاری 11 كەسیان لەسەر كەشتییە ئاگرگرتووەكە ڕزگار كردووە و گیانلەدەستدانی دوو سەرنشینیشیان پشتڕاست كردووەتەوە.
زێلێنسكی ڕووداوەكەی بە (كردەی تیرۆریستی) ناو برد و داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراكی جیهانی، لە بەرامبەردا ڕووسیا هیچ لێدوانێكی لەسەر هێرشەكە نەداوە. ئەم ڕووداوە لە كاتێكدایە كە بەهۆی ئاستەنگەكانی بەردەم كەشتیوانی و بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە لە جیهاندا، هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پێكهێنانی ئاگربەستێكی سنووردار و ئاساییش كردنی ڕێڕەوی دانەوێڵە بەردەوامییان هەیە.
































































