زاری كرمانجی :
جەنگی سێبەر، كە دوور لە مەیدان جەنگ و بەكارهێنانی چەكی قوورس ئەنجام دەدرێت، وەك دێوزمەیەك بەڕۆكی زۆرینەی وڵاتانی گرتووە، شەڕی بەوەكالەت و هێرشی نكۆڵیكراو بۆ هەڕەشەكردن لە دوژمنان بەبێ ئەوەی بەشداری شەڕی ئاسایی و راستەوخۆ بكرێت، دەست بردن بۆ فڕۆكە، شەمەندەفەر و پاپۆر و بە ئامانج گرتنی شوێنە ستراتیژی و ئابوورییەكان و هاووڵاتییانی سڤیل، بێ ئەوەی راستەوخۆ ناوی وڵاتێكی پێوە بەسترابێتەوە، كێشەی راستەقینەی ولاتان و دامەزراوە هەواڵگرییەكانە.
ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەوان بوونی بریكارە گوماناوییەكان لە بەریتانیا و هێرش بۆ سەر فڕۆكەیەكی فلایدوبەی، وایكردووە شارەزایان هۆشداری بدەن لەوەی كە ڕەنگە كۆماری ئیسلامی ئێران ستراتیژییەكانی خۆی بگۆڕێت و “جەنگی سێبەر”ی خۆی لە دەرەوەی بەرەكانی شەڕ فراوانتر بكات.
فۆكس نیوز بڵاویكردەوە، هێرشی چەقۆكێشان لە فڕۆكەیەكی فلایدوبەی، نیگەرانییەكانی لەبارەی ئەگەری زیادبوونی هێرشە شاراوە و حاشا هەڵنەگرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دروستكردووە؛ ئەم نیگەرانیانە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا و ئیسرائیل بەردەوامن لە پێكدادان لەگەڵ ئێران.
لەلایەكی دیكەوە، ئەندی بێرنهام، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “بەڵگە و ئاماژەیەكی بەهێز” هەیە كە ئێران دەستی هەبووە لە پیلانێكی گوماناوی تیرۆریستی لە نزیك بنكەی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لە RAF Fairford، كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی ئێران بەكاردەهێنرێت. لەو كاتەوە پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانیا كەسێكی دوو كەسی بەریتانی و ئێرانی بە تۆمەتی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دەستگیركرد.
ئەو دوو هێرشە گوماناوییە پرسیاری لەسەر ئەوە دروست كردووە كە ئایا ستراتیژی شەڕی ئێران لە گۆڕاندایە یان نا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، پێدەچێت ئێران لە پشت هێرشەكەی فڕۆكەیەكی فلایدوبەی بۆ ئیسرائیل بێت، كە بەپێی زانیارییەكان هاوفڕۆكەوانەكە بە چەقۆ فڕۆكەوانەكەی داوە و هەوڵیداوە فڕۆكەكە بخاتە خوارەوە كە زیاتر لە 180 كەسی تێدابوو.
ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، ڕووداوی فلیدوبەییان بە هێرشێكی تیرۆریستی وەسف كردووە، بەڵام بەرپرسانی ئیماراتی بە ئاشكرا هۆكاری هێرشەكەیان بۆ ئێران نەگەڕاندووەتەوە. هەروەها لێكۆڵینەوەكان بە ئاشكرا سەلماندوویانە كە حكومەتی ئێران فەرمانی ئەو هێرشانەی داوە. ئێران هەروەها ڕەتیكردووەتەوە هیچ تێوەگلانێكی هەبێت لە دۆسیەی فارفۆرد.

































































