وەرگێڕان و ئامادەکردنی بە دەستکارییەوە: کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر، شارەزا و خاوەن بڕوانامە لە بواری چارەسەری پزیشکیی تەواوکاری
ئەم شێوازە چارەسەرێکی تەندروست، سروشتی و بێئازارە کە یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی مەمک، توندکردنەوەی سینگ، و ڕێکخستنی شێوەی جەستە بەبێ هیچ زیانێکی لاوەکی.
ناساندن و ناوی ئامێر (BM-301 Bustline)
ئەم ئامێرە چارەسەرێکی تەواو و تەندروستە بۆ کێشەکانی تایبەت بە گەورەکردن یان توندکردنەوەی مەمک لە خانماندا.
کارکردنی ئامێرەکە پشت بە هاندانی سروشتیی جەستە دەبەستێت بۆ چالاککردنی خانە چەورییەکان و خانەکانی دەردانی شیر.
ئەمەش لە ڕێگەی چالاککردن و زیادکردنی سووڕی خوێن لە ماسولکەکانی مەمکدا ئەنجام دەدرێت، کە لە ئەنجامدا هاندانی دەردانی هۆرمۆنە مێینەکان لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.
فیکرە و بنەمای دروستکردنی ئەم ئامێرە لە ئامێر و پێداویستییەکانی کەڵەشاخ وەرگیراوە.
ئامێرەکە بە پشتگیریی یەکێتیی ئەوروپا بەرهەم هاتووە و لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەوروپا و آسیا بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێت.
چۆنیەتیی بەکارهێنانی ئامێرەکە بۆ گەورەکردن و توندکردنی سینگ، مەمک و سمت :
١_ پێویستە پێش بەکارهێنانی ئامێرەکە، بۆ ماوەی (١٠) خولەک مەساج بەدەست بۆ ناوچەکە بکرێت بە یەکێک لەو زەیتە سروشتیانە وەک(زەیتی جوزهیندی، زەیتی کونجی، زەیتی زەیتوون)، چونکە ئەم زەیتانە پێست نەرم دەکەن و سووڕی خوێن لە ناوچەکەدا خێرا و چالاک دەکەن بۆ وەرگرتنی باشترین ئەنجام.
٢_ بۆ دابەزاندن، بچووککردنەوە و ڕێکخستنی سمت، ڕانەکان و ورگ:
پێویستە پێش دەستپێکردن، بۆ ماوەی (١٠) خولەک بەدەست مەساج بە یەکێک لە زەیت و کرێمە گەرمکەرەوە و سوتێنەرە سروشتییەکان بۆ ناوچەی ورگ، سمت و ڕانەکان بکرێت. ئەم زەیتانە بریتین لە:
زەیتی زەنجەبیل یان کرێمی زەنجەبیل: بۆ چالاککردنی سووڕی خوێن و سوتاندنی چەوریی ژێرپێست.
زەیتی دارچین (Cinnamon Oil): یەکێکە لە زەیتە بەهێزەکان بۆ گەرمکردنەوەی ناوچەکە و شکاندنی خانە چەورییە کۆبووەکان و کەمکردنەوەی هەڵواسانی پێست.
زەیتی بیبەری تیژو و توند ( Pepper Oil): کار لەسەر گەرمکردنی شانەکان دەکات و پرۆسەی سوتاندنی چەوری (Metabolism) خێرا دەکات.
زەیتی نەعنا (Peppermint Oil): سووڕی خوێن چالاک دەکات و بۆ توندکردنەوەی ماسولکە و پێست زۆر بەسوودە.
زەیتی پڕتەقاڵ یان لیمۆ (Citrus / Orange Oil): دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و یارمەتی کەمکردنەوەی شیشنی ژێرپێست (Cellulite) دەدات.
زەیتی ڕۆزماری (Rosemary Oil): سووڕی خوێن بەهێز دەکات و هاوکاری شلکردنەوەی چەورییە کەڵەکەبووەکان دەکات.
تێبینی: بۆ باشترین ئەنجام، دەتوانیت ئەم زەیتانە یان تێکەڵەیەک لەوان بە شێوازی بازنەیی بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەو ناوچەی مەبەستە مەساج بکەیت، تاوەکو پێست بە تەواوی زەیتەکە هەڵدەمژێت، پاشان ئامێرەکە بە شێوازی مەساج بەکاربهێنیت.
ئەم ئامێرە بۆ ئەم کەسانە قەدەغەیە و نابێت بەکاربهێنرێت:
١. خانمانی دووگیان.
٢. کچانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ.
٣. ئەو خانمانەی تەمەنیان پێگەیشتووی زۆر باڵایە (بەپێی ڕێنمایی پزیشکی).
٤. ئەو خانمانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.
٥. ئەوانەی هەڵگر و تووشبووی نەخۆشیی تالاسیمان.
٦. ئەو خانمانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، وەک: حەساسیەت و هەستیاریی پێست، ڕۆماتیزم، سەوەفان، شەکرە، و نەخۆشییە گوازراوەکان.
نوسینی: دکتۆر حیکمەت فریحات – پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

































































