زاری کرمانجی
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەم. نرخی زێڕ لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان دابەزینی تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ئەمڕۆ بە ٤ هەزار و ١٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (١ ملیۆن ٥٨) هەزار دینارە، دوێنێ بە (١ ملیۆن ٦٥) هەزار دیناربوو.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٩٦٩) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٩٦٧) هەزار دیناربوو.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٩٢٦) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٩٢٤) هەزار دیناربوو.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٧٩٢) هەزار دینارە، دوێنێ بە (٧٩٣) هەزار دینار بوو.
لە بارەی نرخی نەوتیش بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەكرێت:
● نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، ئەمەش بەهۆی بڕیاری گرووپی حەوت بۆ بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی و زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویداوە.
● بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 101.90 دۆلار و نەوتی خاوی تێکساسیش بۆ 90.49 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە.
● کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی نرخی نەوتی خاوی خۆی بۆ مانگی تشرینی دووەم لە ئاسیا، بۆ نزمترین ئاست لە شەش ساڵی رابردوودا دابەزاند.

































































