محەممەد مەحموود- دیانا:
دوێنێ لە شاری دهۆک فیستیڤاڵێکی ئەدەبێکی بەڕێوەچوو بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعیرانی کوردستان، لە پێشبڕکێی ئەدەبی تایبەت بە کلاسیک و ئازاد،، مامۆستا سەباح یەحیا بادلی، ناسراوە بە (باوکی مێرخاس) توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێت.
لەم بارەیەوە مامۆستا سەباح بادلی، بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوێنێ شەممه ڕێکەوتی ٣-١٠-٢٠٢٦ چوارەمین فیستیڤاڵی ئەدەبی کوردستانی گەورە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی پێشبڕکێی هەڵبەستی کلاسیک و خۆماڵی و ئازاد توانیم پلەی دووەم بەدەست بێنم لە کۆی ٣٥شاعیر کە گەیشتبوونە قۆناغی کۆتایی و کێ بڕکێیان دەکرد لە سەرپلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم، توانیم پلەی دووەم بەدەست بێنم لەو فیستیڤاڵە.

































































