زاری کرمانجی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە دانوستاندان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان، و لە ئەگەری نەناردنیدا لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، هەرێم لەسەر بودجەی خۆی نەوت دەکڕێت و بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە بۆ 1 ملیۆن و 343 هەزار خێزان (بەرمیلێک بۆ هەر خێزانێک)، بەڵام داوای 538 ملیۆن لیتر لە عێراق کراوە بۆ ئەوەی بە 2 بەرمیل دابەش بکرێت و چاوەڕوانی وەڵامی بەغدان. لەم 2 هەفتەیەشدا پرسی دابینکردنەکە بە یەکجاری یەکلا دەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد لە ئەگەری نەناردنی ئەوبڕە نەوتە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە بازڕ نەوتی سپی دەکڕێت و بەنرخی پاڵپشتیکراو دابەشی دەکات.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە مانگی 10ـەوە دەست پێدەکات و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت؛ سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان، دواتر دەوروبەری شارەکان و لە قۆناغی کۆتاییشدا لە سەنتەری شارەکان دابەش دەکرێت

































































