موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی
بەرپرسی بەشی كشتوكاڵی قەزای سیدەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” سیدەكان ناوچەیەكی لەبار و گونجاوە بۆ كاری كشتوكاڵی بە تایبەت بەرووبوومی هاوینە تەماتە و خەیار، ئەمساڵ بەهۆی زۆری باران بارین و زیادبوونی ڕێژەی ئاو، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، لە سنوورەكەمان ڕێژەیەكی زۆری تەماتە داچێندراوە، بەشێوەیەك نزیكەی 3500 دۆنم كراوەتە تەماتە بەڵام تووشی نەخۆشی هاتوون .
عیمران محەمەد بەرپرسی بەشی كشتوكاڵی سیدەكان، ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیكەوە سەردانی كێڵگەی جوتیارانمان كردووە، بەداخەوە بەشی زۆری تەماتەكان تووشی نەخۆشی ” عەنكەبووت و سۆتەك ” بوونە، هەروەها نەخۆشی ڤایرۆسی و بەكتریا بوونی هەیە .
گووتیشی:” نەخۆشەكیەكە بەربڵاوبۆتەوە و جوتیاران تووشی زیانی زۆر دەبن، بۆیە بە فەرمی سەرووی خۆمان لەو بابەتە ئاگادار دەكەینەوە هیوادارین هاوكاری جوتیارانمان بكرێت”.

































































