ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
توێژەرانی کۆلێژی کینگ لەندەن لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا سەلماندیان کە پرۆتینی کێراتینی وەرگیراو لە خوریی مەڕ توانایەکی سەرسوڕهێنەری لە دووبارە دروستکردنەوە و چاککردنەوەی ئێسکی زیانلێکەوتوودا هەیە
بەپێی ماڵپەڕی : kcl.ac.uk پڕۆتینی کێراتین پشتگیری لە گەشەکردنەوەی شانەکانی ئێسک دەکات و ئەنجامەکەی زیاتر لە ئێسکی سروشتیی مرۆڤ دەچێت بە بەراورد لەگەڵ ڕێگە نەریتییەکان کە لە کۆندا بەکار هاتوون؟
تاقیکردنەوەکان لەسەر خوری مەڕ دەری خستووە کە ئەم خوریە ماددەیەکی تێدایە توانیویەتی ڕێنمایی گەشەی ئێسکی نوێ بێت لە ناوچە شکاو و زیانلێکەوتووەکاندا.
خوریی مەڕ کە زۆرجار دوای بڕینی لە ئاژەڵەکاندا و وەک پاشەڕۆی کشتوکاڵی فڕێ دەدرا ئێستا بۆتە سەرچاوەیەکی نوێبووەوە و بەردەوام بۆ کەرتی پزیشکی کە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە.

































































