زاری کرمانجی
لە ئاگادارینامەیەكدا پەیمانگەی كۆمپیوتەری سۆران كە بۆ زاری كرمانجی یان ناردووە، ئاشكرایان كردووە، بۆ ئەمساڵ خوێندنی ئێواران دەكاتەوە و خوێندن تێدا بە پارە و بە شێوەی قیست دەبێت.
دەقی ئاگاداری نامەكە :
دەرچووانی پۆڵی نۆیەمی بنەرەتی ئاگادار دەکەینەوە کەوا بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2026-2027ی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سۆران/ حکومی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران دەکاتەوە وە هەموو دەرچووانی پۆلی نۆی بنەڕەتی کە ئارەزووی درێژەدان بە خوێندنیان هەیە دەتوانن سەردانی پەیمانگە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان.
تێبینی/
_کرێی خوێندنی ساڵانە بۆ خوێندنی پارالێل 400 هەزارە، بۆ خوێندنی ئێواران 700 هەزار دینارە، کە بە شێوازی قیست وەردەگیرێت.
_ خوێندن لە پەیمانگە پێنج ساڵە.
_ بڕوانامەی دبلۆم وەردەگرێت.
_هیچ مەرجێک نییە بو وەرگرتن.
_هەمان ستافی کارگێری و ماموستایانی دەوامی بەیانیان لە دەوامی ئێواران دەبن.
_ناونووسین سنووردارە.
_ رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە ناونووسین بەردەوامە لە پەیمانگە کاتژمێر ٩ بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ
ناونیشانی پەیمانگە/ سۆران ـ شەقامی پێشەوا قازی بەرامبەر ئاسایشی ناو شار سەرووی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران.

































































