نوێترین بەرهەمی نووسەر ئەحمەد کامەران ، بەناونیشانی نامەیەک لەزیندانەوە لەئایندەیەکی نزیک چاپ و بڵاودەبێتەوە.
ناوەڕۆکی پەرتووک؛ لە کۆمەڵێک چیرۆک پێک دێت، هەر چیرۆکێکی نێو ئەم پەرتووکە باس لە کۆمەڵێک ڕووداوی جیاوازی کۆمەڵایەتی دەکات، کە ڕووداوەکان لەسەردەمی ئەمڕۆمان لەنێو کۆمەڵگادا بەردەوام بەزەقی دیارە. نووسەر بەشێوازێکی ئەدەبی و ڕەخنەیی ڕووداوەکان دەخاتە بەرباس.
جێگای ئاماژەیە پاش چاپ و بڵاوبونەوەی “بیرانی شەڕڤانێک” لەکۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ ، دواجار “نامەیەک لە زیندانەوە” کۆتا بەرهەمی نووسەرە بۆ ساڵی ۲۰۲٦.
ژیاننامەی نووسەر :
*ئەحمەد کامەران حەیدەر.
- لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی شوێنەوار.
- لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ نووسەر لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی کوردستان دەست بەنووسینی وتار و لێکۆڵینەوەی هەمەچەشن دەکات.
+پەرتووکە بڵاوکراوەکانی نووسەر :
١.ڕۆژێکم لەگەڵ ئازارەکانی کچێک (چیرۆک) 2020
٢.پەپوولە باڵشکاوەکان (ڕۆمان) 2020
٣.نامەی کچێکی مردوو (ڕۆمان) 2021
٤.جەنگ لەگەڵ مەرگ وژیاندا ( چیرۆک) 2022
٥.بیرانی شەڕڤانێک؛لەچیاکانەوە تا ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆمان) 2026

































































