ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەپڵ یەکەم ئایفۆنی تاشراو بە ناوی ‘iPhone Duo’ و بە نرخی ٢،٠٠٠ دۆلارەوە دەخاتە بازاڕەوە
بەپێی ماڵپەڕی : theverge.com بڕیارە بەم زووانە کۆمپانیای ئەپڵ لە یەکەم چالاکیی فەرمیی خۆیدا دوای وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لەلایەن جۆن تێرنۆس، یەکەم ئایفۆنی تاشراو (نوشتاوە) ئاشکرا بکات.
هەروەها ئەپڵ ناوی ‘iPhone Duo’ی بۆ مۆبایلەکە هەڵبژاردووە کە ئیلهامبەخش لە ئامێرە دوو شاشەییەکەی مایکرۆسۆفت وەرگیراوە. نرخی ئەم ئایفۆنە نوێیە لە ٢,٠٠٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات، بە بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت دەستپێدەکات و بۆ بیرگەی ٢ تێرابایت دەگاتە نزیکەی ٣,٠٠٠ دۆلار.

































































