مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین رەزایی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا بە ئاماژەدان بە كردەوەكانی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی ژمارەیەك كەشتی لە شەواندا، گوتی “ئەوان هەوڵدەدەن ئەو ئامێرانە بكوژێننەوە بە دامەزراندنی هێزی لێهاتوو و خەرجكردنی تێچووی قورس و بەزۆری ڕێگە بە تێپەڕبوونی چەند كەشتییەك دەدەن، كە دەكرێنە ئامانج.”
رەزایی سەبارەت بە بڕیاری نوقم كردنی كەشتییەكانی ئەمەریكا ڕوونی كردەوە “تا ئێستا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەمان بۆ نوقمكردنیان نەداوە، چونكە ڕژانی نەوت و پیسبوونی بەربڵاو لە گەرووی هورمز و كەنداوی فارسیش كێشەمان بۆ دروست دەكات. بەڵام جەخت لەوە دەكەمەوە كە هیچ كام لەم كەشتیانە بە سەلامەتی ناوچەكە بەجێناهێڵن و بە دڵنیاییەوە زیانیان پێدەگات.”
ڕەزایی پلانەكانی داهاتووی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد و راگەیاند “لە ڕۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا ناوچەیەكی قەدەغەكراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز دیاری دەكەین، كە لە هێڵی گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریكاوە دەست پێدەكات و تا كەنداوی فارس بەردەوام دەبێت.”
گوتیشی “هەر كەشتییەك بەنیازی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمزدا بێت و بۆ چوونە ناو ئەم ناوچەیە دەستنیشانكرابێت دەخرێتە لیستی سزاكانمانەوە (لیستی قەدەغەی تێپەڕین).”

































































