شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توێژەرانی زانكۆی هیرۆشیما بۆیان دەركەوتووە كە كەسانی تەنیا بەهەمان شێوەی كەسانی دیكە هەست بە لێدانی دڵی خۆیان دەكەن، بەڵام مێشكیان ئەم سیگناڵە فیزیاییانە بە شێوەیەكی جیاواز لێكدەداتەوە.توێژینەوەكە ٣٩ بەشداربووی تێدابوو، هەریەكەیان لە یەك دانیشتندا چەندین هەڵسەنگاندنی جیاوازیان ئەنجامدا كە نزیكەی ٦٠ خولەكی خایاند.چالاكیی مێشكی بەشداربووان بە بەكارهێنانی ئەلكترۆئێنسفالۆگرافی (EEG) چاودێری كرا و چالاكیی دڵیان بە بەكارهێنانی ئەلكترۆكاردیۆگرام (ECG) چاودێری كرا.
ئەو كەسانەی زیاتر هەستیان بە تەنیایی دەكرد، كەمتر متمانەیان بە پەیامەكانی جەستەیان هەبووە و وەڵامی لاوازتریان لە بەشەكانی مێشكدا نیشانداوە كە بەشدارن لە ڕێكخستنی هەستەكان. دۆزینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە تەنیایی تەنها ئەزموونێكی دەروونی نییە، بەڵكو دەتوانێت كاریگەری لەسەر چۆنیەتی پەیوەندیكردنی مێشك لەگەڵ جەستەدا هەبێت.

































































