مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
محەممەد باقر خەرازی، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای ئێرانی لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی دا ئاشكرای دەكات كە مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران، لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە تا ئێستا 28 جار بە فەرمی یان بە نا ڕەسمی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كردووە.
خەرازی، ئاماژە بەوە دەكات كە ناكۆكییەكان لە لووتكەی دەسەڵات گەیشتبوونە ئاستێك، كە وا لە عەلی خامنەیی بكات هۆشدارییەكی یەكلاكەرەوە ئاراستەی پزیشكیان بكات و پێی بڵێت”ئەگەر جارێكی دیكە دەست لە كار بكێشیتەوە، داواكارییەكەت قبووڵ دەكرێت.”
بە گوتەی خەرازی لە ئێستادا گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە ناوەندەكانی بڕیاردان بەڕێوەیە و دەڵێ “بڕیارە محەممەد باقر زولقەدر لە پۆستی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دوور بخرێتەوە و موحسین ڕەزایی ڕاوێژكاری سەربازیی ڕێبەر لە شوێنی دابنرێت.”
دەشڵێت “بڕیار دراوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، چیتر دەستوەردان لە دۆسیەی دانوستانە ناوەكییەكاندا نەكات.”
لێدوانەكانی خەرازی كاردانەوەی توندیی لە ناوەندە سیاسی و میدیایییەكان و شەقامی ئێرانی دروست كردووە و داوا دەكەن كە ڕاستی و دروستیی ئەم قسانە بۆ ڕای گشتی ڕوون بكرێتەوە .


































































