مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەوەی ئیمام خومەینی ڕێبەری پێشووتری ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسەی ناشتنی خامەنی رایگەیاند “هەر كەس پەیامی دۆستایەتی بداتە ئەمریكا پیس و گڵاوە.”
عەلی خومەینی نەوەی ئیمام خومەینی ڕێبەری پێشووتری ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسەی ناشتنی خامەنی راگەیاند “ئەمریكا، ڕژێمی زایۆنیستی و هەموو توانا سیاسی و سەربازی و میدیاییەكانی ڕۆژاوا بۆ گۆڕینی خكوومەتی كۆماری ئیسلامی چوونە ناو مەیدان، بەڵام ئەمڕۆ هیچ بیرمەندێكی بە ناوبانگ و ناوەندێكی خوێندن لە جیهاندا ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بكات كە ئەمریكا لەم شەڕەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.”
سەبارەت بە پرسی دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا گوتی “دانوستان بە مانای ئاشتی لەگەڵ ئەمریكا نییە؛ هەروەها دانوستان یەكێكە لە بەرەكانی شەڕ و هەركەسێك بە ناردنی پەیامی دۆستایەتی بۆ ئەمریكا بیەوێت لە بنەماكانی شۆڕش پاشەكشە بكات، ڕێبازی ڕاست پەیڕەو ناكات و ئەو كەسە پیس و گڵاوە.


































































