ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ئاشنا ئەمیر، بەرپرسی لقی سۆرانی سەنتەری ڕۆشنبیری ڤاڵا، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “خولێکی مۆسیقا بۆ فێرخوازان و گەنجانی دەڤەری سۆران کراوەتەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت”
لەبارەی جۆری ئەو ئامێرانەی لە خولەکە فێری بەشداربووان دەکرێت، ئاشنا ئەمیر گووتی، “ساز و گیتار و کەمان لە خولەکەمان فێری ئاماددەبووان دەکرێت و لەلایەن مامۆستای بەتوانا وانەکان دەووترێنەوە”
ناوبراو ڕاشیگەیاند، “خولەکە بێ بەرانبەرە و ئامانجمان فێرکردنی گەنجان و لاوانی دەڤەری سۆرانە بۆ ئەوانەی خولیای مۆسیقایان هەیە بەڵام توانای داراییان نییە. هاوکات دروستکردنی ڕۆحیەتی هونەری و پاراستنی شوناس و مۆسیقای نەتەوەییە لەڕێی مۆسیقاوە”
لەکۆتاییدا، ئاشنا ئەمیر، بەرپرسی لقی سۆران – سەنتەری ڕۆشنبیری ڤاڵا ئاماژەی بەوەدا، “هەرچەندە ئەم هەفتەیە خولەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام ناو نووسین کراوەیە. ئەمەش لەپێناو ئەوەی زۆرترین لاو و گەنج سوودمەند بن لەو خولە”.

































































