ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە چەند ڕۆژی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، پاشماوەی جۆرێکی نوێ و سەیری دایناسۆر لە لایەن زانایانەوە دەدۆزرێتەوە و وەسف دەکرێت.
ماڵپەڕی Everything Dinasour، توێژینەوەیەک بڵاو دەکاتەوە کە ئاشکرای کردووە زانایان جۆرێکی نوێی دایناسۆرییان دۆزیتەوە بە ناوی Manipulonyx. توێژەرەران توێژینەوەیەکیان لەسەر ئێسکەپەیکەرێکی پارچە پارچە ئەنجام داوە کە لە بیابانی گۆبی مەنگۆلییا دۆزراوەتەوە.
لەم دۆزینەوەیەدا دەرکەوتووە شوێنەواری پەنجەی لاتەنیشتی سەرەتایی و کۆمەڵێک ئێسکی مەچەکی نزیک ماوەتەوە. بەپێی توێژینەوەکە ئەمە یەکەم جارە ئێسکی مەچەکی نزیک لە پارڤیکورسۆرین بدۆزرێتەوە.
توێژینەوەکە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: ئەو جۆرە لە دایناسۆرە، پشتی به چنگه گه‌وره و نائاساییه‌كه‌ی به‌ستوه بۆ دزینی هێلكه‌ی دایناسۆره‌كانی دیكه. هاوکات ئێسكه‌په‌یكه‌ری ئه‌م دایناسۆره بچوكه له‌لایه‌ن ڤالێری ڕێچتۆڤ، توێژه‌ر له په‌یمانگای زانستی شوێنه‌وارناسی، له‌كاتی كاركردنی گه‌شته هاوبه‌شه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت و مه‌نگۆلیا له شوێنی كۆتایی كریتاسی هێرمین-تساڤ له بیابانی گۆبی له مه‌نگۆلیا دۆزرایه‌وه.

































































