زاری كرمانجی-خەلیفان
قائیمقامی قەزای خەلیفان: تەنها لەماوەی دووساڵی بە قەزا بوونی خەلیفان تا ئێستا گوژمەی زیاتر لە 100 ملیار دینار لە سێكتەرە جیاوازەكان، پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان لە سەنتەری قەزا و ناحیەی سرێشمەو گوندەكانی سنوورەكەمان كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئامانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان، بەمەش تەنها لەماوەی دووساڵی بە قەزا بوونی خەلیفان تا ئێستا گوژمەی زیاتر لە 100 ملیار دینار لە سێكتەرە جیاوازەكان، پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان لە سەنتەری قەزا و ناحیەی سرێشمەو گوندەكانی سنوورەكەمان كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، پڕۆژەكانیشمان بریتی بوونە لە بواری ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی قوتابخانەو قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و چاككردنی ڕێگای سەرەكی چەند گوندێك و ئەمانەو چەندین پڕۆژەی دیكەی جۆراو جۆر، كەوتونەتە خزمەت هاووڵاتییان.
قائیمقامی قەزای خەلیفان، ئاشكراشی دەكات: بەشێك لە پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان تەواوكراون و كەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییان، هەندێ لە پڕۆژەكانیش لە جێبەجێكردنن، هەروەها بۆ داهاتووش چەندین پڕۆژەی گرینگی خزمەتگوزاری لە پلان و بەرنامەی جێبەجێ كردنن، بە ئامانجی زیاتر خزمەتكردن بە خەڵكی سنوورەكەمان

































































