لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ژمارەیەک قوتابی ئەکادیمیای سەربازی قەڵاچوالان لە سنووری سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی گولـلەیەکی ئاربیجی، قوتابییەک گیانی لە دەستدا و سێ قوتابی دیکەش برینداربوون.
ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70 ڕاگەیاند، ئەو قوتابیانە لە گۆڕەپانی مەشقی هێزەکانی کۆماندۆ مەشقیان کردووە، بەڵام بە هەڵە گولـلەیەکی ئاربیجی پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لە مەشقکارەکان گیانی لەدەستداوە و سێ قوتابی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژەیدا، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شار گواستراونەتەوە.

































































